نیشانه‌كانی گۆڕدراوه‌كه‌ی ئۆمیكرۆن ئاشكرابوو..دیسانه‌وه تام و بۆن
وێستگه نیوزـ
پزیشكێكی باشوری ئه‌فریقا نیشانه‌كانی گۆڕدراوه نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای ئاشكراكرد كه به ئۆمیكرۆن ناسراوه، ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێت كه توشبوه‌كان به‌م گۆڕدراوه هه‌ستی تام و بۆن له‌ده‌ست ناده‌ن.
ئه‌نجێلیك كۆتزی، خانمه پزیشكێكی باشوری ئه‌فریقایه و به رۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانیای راگه‌یاندوه كه له كلینكه‌كه‌ی خۆی چه‌ند توشبویه‌ك سه‌ردانیان كردوه و نیشانه‌كانیان ته‌واو له ڤایرۆسی كۆرۆنا چوه، به‌ڵام جیاواییه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و نیشانانه زۆر به زویی له توشبوه‌كاندا ده‌ركه‌وتوه.
ئه‌نجێلیك وتویه‌تی كه توشبوه‌كان له ته‌مه‌نی جیاوازدا بون و ته‌نانه‌ت منداڵیشیان تێدا بووه، ئه‌وان هه‌ستیان به ماندوبونێكی زۆر كردوه و لێدانی دڵیان زۆر به‌رز بوه به‌ڵام هه‌ستی تام و بۆنیان له‌ده‌ست نه‌دابوو، به‌راود به توشبوه‌كانی پێشوی كۆرۆناش كه خۆی چاره‌سه‌ری كردبوو، ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت كه نیشانه‌كانی ئه‌مان زۆر جیاواز بون.
پزیشكه‌كه راشیگه‌یاندوه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه توشی گۆڕدرای ئۆمیكرۆن بون، له‌وانه بون كه ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتبوو، له هه‌مان كاتیش‌دا له‌نێو توشبوه‌كانیشدا هه‌بوه كه پێشتر ڤاكسینی وه‌رگرتوه، هاوكات مه‌ترسیی خۆشی ده‌ربڕی له‌وه‌ی ئۆمیكرۆن زیاتر زه‌فه‌ر به كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن به‌رێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه هێشتا خۆیان نه‌كوتیوه.
PM:09:21:29/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 4868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت