حکومەتی عێراق ئەنجامی لێکۆڵێنەوەکانی تایبەت بە هێرشەکەی سەر مالێ کازمی راگەیاند
وێستگه نیوزـ
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه به‌نیازن كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گرته‌ی ڤیدیۆیی چركه‌ساتی ئه‌و هه‌وڵه بڵاوكه‌نه‌وه له به‌ره‌به‌یانی 7ی ئه‌م مانگه‌دا بۆ كوشتنی مسته‌فا كازمی درا، دواتریش قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئەنجامی لێکۆلێنەوەکانی راگەیاند و ڤیدیۆکەی خستەروو.
نوسینگه‌كه‌ی كازمی رایگه‌یاندوه كه كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق كۆنگره‌یه‌كی رۆژننامه‌وانی ساز ده‌كات و تیایدا ورده‌كاریی هه‌وڵی كوشتنه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌خاته‌روو.
نوسینگه‌كه ده‌ڵێت كه له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی پیشان ده‌درێت كه تایبه‌ته به هه‌وڵی كوشتنی مسته‌فا كازمی له 7ی ئه‌م مانگه‌دا.
له‌دوای هه‌وڵه‌كه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق سێ كه‌سیان تۆمه‌تبار كرد به كوشتنی كازمی و دوو فه‌رمانیی ئه‌منیشیان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر كردوه.
دواتریش ئەعرەجی لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا قاسم ئەعرەجی رایگەیاند کە دڵنیابونەتەوە لەوەی هێرشەکە بە دوو فڕۆکەی درۆن کراوە کە پارچەکانی لەناوخۆدا کۆکراوەتەوە و ئەو تەقەمەنیانەی هەڵیانداوە، یەکێکیان بۆسەر سەربانی مالێ کازمی بووە و یەکێکیشیان بۆ حەوشەکەی بووەو یەكێک لە تەقەمەنییەکانیش نەتەقیوەتەوە.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاشکراشی کرد کە داتای تەواویان کۆکردوەتەوە و دەزانن فڕۆکەکان لە چ ئاراستەیەکەوە رەوانەی ماڵی سەرۆک وەزیران کراوە.
PM:05:26:29/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 15756
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت