تەندروستی سلێمانی: خوێندکارێکی ئامادەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

‌دیاردەی کوشتن و خۆکوشتن

وێستگەنیوز_

تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ڕووداوێکی نەخوازراودا لە ئامادەییەکی  کچان لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەدی شاری سلێمانی خوێندکارێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سامان نادر، لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای 122 بە پێگەی فەرمی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕاگەیاندووە،  "خوێندکارەکە تەمەنی 17 ساڵە و بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".

ئەمرۆ دووشەممە 29ی تشرینی دووەمی 2021. وتیشی، "تیمەکانی سەنتەری فریاکەوتنی خێرایی 122 و بەڵگەی تاوان بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕوودانی ڕووداوەکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی سەرەتایین".

پێشتر، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گشتی هەرێمی كوردستان ئاماری رووداوەكانی ساڵی 2020 ی بڵاوكردەوە کە بەپێی ئامارەكە لەو ساڵەدا 257 حاڵەتی كوشتن و خۆكوشتن تۆمار كراون، بەجۆرێك زۆرینەی حاڵەتەكان لەسنوری پارێزگای هەولێر بوون.

بەپێی ئامارەكە، لەوساڵدا لە كۆی ئەو 257 حاڵەتە 65 حاڵەت لە هەولێرو 61 حاڵەت لە دهۆك و 50 حاڵەتیش لە سلێمانی تۆمار كراوە.


PM:03:07:29/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 33348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت