چییان بە بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی وت؟

‌لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی

وێستگەنیوز_

کێشە نێوخۆییەکانی یەکێتی درێژەی هەیە، بافڵ تاڵەبانی، لاهور شێخ جەنگی و سێ کەسی دیکە لە ئەندامانی سەرکردایەتی حزبەکەی بە دەرکردوو لە حزب ناو دەهێنێت، هەروەها لاهور شێخ جەنگی-ش تۆمەتەکانی سەریان بۆ دەکردن لە یەکێتی ڕەتدەکاتەوە، ئەم رووداو و کێشانە لە قسە و کۆمێنتی خەڵک بەدوور نییە، هەندێک بابەتەکە بەڕاستی وەردەگرن و هەندێکیش گاڵتەئامێزە بۆیان. 

وێستگەنیوز، وێنەیەکی کوڕانی مام جەلال و کوڕانی شێخ جەنگی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دانا و پرسیی، "پێتان وایە ئەم وێنەیە جارێکی تر دووبارە ببێتەوە؟" قسە و باسی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێناوە لە کاتژمێری یەکەمی بڵاوکردنەوەیدا زیاتر لە 300 کەس ڕای خۆیان دەربڕیوە".

هەندێک وەک گاڵتە و گەپ، دەڵێن تا یەک ملیۆن ساڵی تر دووبارەنابێتەوە بەبێ ئاماژەدان بە تەمەنی مرۆڤ کە کێ هەیە یەک ملیۆن ساڵی تر بژی، هەندێکیش بە دۆخێکی خراپ بۆ یەکێتی دەبینن و پێیان وایە ئەمە دەستی دەرەکییە و بەرپرسانی ئەو حزبە لە خەوندان. کەسێکش بەناوی ، قەهار حەمەئەمین،  نوسیوتەی دوای "1002021" ئەوەندە ساڵی تر دووبارە دەبێتەوە. 

کوێستان خدر نوسیویەتی، "یەکێتی یان کاول کرد". کەسێکی دیکە بەناوی، هیوا محەمەد ئاماژەی بەوەکردووە،"دوور نيه مادام پارتي و يەكێتی دوای 31 ی ئاب، ئاشتبوونەوه كە بەهەزاران کەسيان كوشت ئەوەش دووباره دەبێتەوه".. هاوکات سابور عەلی نوسیویەتی، "يەك مليۆن ساڵى تر".

کەسێک بەناوی نازەنین عەبدوڵلا نوسیویەتی، "ئەمە دوژمنانی کورد و یەکێتی لە یەکی کردوون ھەر ئەوانن نایەڵن دووبارە بێتەوە خوا خەبەریان بکاتەوە لەو خیانەتە". محەمەد سەلام، ئاماژەی بەوەکردووە، "لەناو سیاسەتا هیچ شتێک مەحاڵ نیە، بەڵێ دووبارە ئەبێتەوە لە دوای ئەوەی بڕێک مناڵی خەڵک بدرێتە کوشتن".

ڕاو و سەرنجەکان زۆرن، کەسێک بەناوی کاوەی ئیزاعە، کە لەسەر پرۆفایلەکەی ئاڕم و وێنەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دانراوە، ئەوەی نوسیوە، "ئاوێنە چەند جوان و پاک و ساف و بێگەردە کە کەوتە سەرزەوی و شکا و پارچە پارچە بوو، هەرچەند هەوڵ بدەیت چاکی بکەیتەوە و پارچەکانی پێکەوە بچەسپێنی بێ ئاکامە جارێکی تر ئەو جوانی و ڕەونەق و سافی و بێگەردیەت پێ نابەخشێتەوە بەداخەوە".

ماهیر ڕەمەزان نوسیویەتی، "ئەگەر دووبارەش بێتەوە متمانە و باوەڕمان پێیان نەماوە". دڵزار ساڵحی نوسیویەتی، "زۆر ئاساییە کاتی خۆی مام و کاک مسعود لەوە خراپتربوون دوایش دەستیان خستە ناودەست"، کەسێکی دیکە نوسیویەتی، "دکتۆر بەرهەمیش وابوو، لەوەوە وانەیەک فێربن، سیاسەت درۆیەکی پۆخەڵی نێو چڵکاو خۆرەکانە".

کەسێک بەناوی سۆما هیجرانی نوسیویەتی، "دووبارە بێتەوە چییە دووبارە نەبێتەوە چیییە". هەروەها کەسێکی دیکە بەناوی ڕێکەوت ئەحمەد نوسیویەتی، "لەوە ناچێ".

تۆش ڕا جیاوازەکان بخوێنەوە و بەشداربە، کلیک بکە/


AM:10:47:29/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 29276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو