وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: پێویسته‌ سەنتەرەکانی ئەمنی هاوبەش له‌نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عیراق كارا بكرێن

‌جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

وێستگه‌ نیوز ـ
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، جەخت لەسەر هەرچی زووی کارا کردنەوەی سەنتەری هاوبەشی ئەمنی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق دەکه‌ن.

جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: شەوی 27 لەسەر 28ی تشرینی دووه‌می 2021، لە ناوچەی تەپی تەڵانی سنووری کوڵەجۆ، بۆمبێکی چێندراوی‌ تیرۆرستانی داعش بە ئۆتۆمبێلێکی ھێزی پێشمەرگەدا تەقییەوە، بەو هۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و چوار دیکەش بریندار بوون.

باسی له‌وه‌شكردووه‌: حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین جار حکومەتی فیدراڵی ئاگادارکردوه‌تەوە لەو بۆشاییە ئەمنییە کە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمدا هەیە، کە بەھۆیەوە ئەو رێکخراوە تیرۆرستییە توانیویەتی ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە و لەو ناوچانە خۆی رێکبخاتەوە و، ببێتە ھەڕەشە بۆسەر دانیشتوانی ناوچەکە.

ده‌شڵێت: "حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر هەرچی زووی کارا کردنەوەی سەنتەری هاوبەشی ئەمنی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق دەکاتەوە".



PM:06:17:28/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 27232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو