مه‌سرور بارزانی و باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عیراق چه‌ند پرسێكیان تاووتوێ كرد

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی گشتی به‌ریتانیا له‌ عیراق چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ عیراق و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاووتوێ كرد و باسی یاسای چاكسازی له‌ هه‌رێمیش كرا.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌كه‌ی، ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی تشرینی دووه‌می 2021، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارک برایسن ریچاردسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق کرد.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌: لە کۆبوونەوەکەدا کە دەیڤد هانت، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی عیراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تاووتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی رێزگرتن لە ئەنجامی هەڵبژاردن و دەستکاری نەکردنی کرایەوە .

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، مه‌سرور سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم، ئاماژەی بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم كردوه‌، بە ئامانجی پشت نەبەستن بە تاکە سەرچاوەیەکی داهات و کارکردن بۆ بنیاتنانی ژێرخانێکی ئابووری بەهێز و بوونی هەرێمی کوردستان بە کۆمەڵگەیەکی بەرهەمهێنەر.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی کێشەی کۆچبەران کرا و پێویستیی هەماهەنگیی و کاری هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوە و رێگریکردن لە تاوانی رێکخراو و کۆچی نایاسایی دووپاتکرایەوە. 


PM:06:07:28/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 2572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو