قوباد تاڵەبانی: پەشیمان نیم وتوومە پیاوبە توندوتیژی بەرامبەر ژن ڕاگرە

‌قوباد تاڵەبانی

وێستگەنیوز_

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم وتی،"پەشیمان نیم وتوومە پیاوبە توندوتیژی بەرامبەر ژن ڕاگرە "، ئەوەشی وت،"هیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە".

ئەمرۆ یەکشەممە، 28ی تشرینی دووەمی 2021، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە میانی کۆنفرانسی یەکسانی جێندەری و ستراتیژیی هێزی ژنان لە هەولێر، وتیشی، "وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و ئەوقاف دەتوانن ڕۆڵی کاریگەر بگێڕن لە یەکسانی جێندەری".

دەربارەی ناڕەزایەتییەکانی خوێندکاران، لەسەر دەرماڵەکانیان قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد، "خوێندکارانی کچ سەلماندیان بۆ داواکردنی مافەکانیان لەگەڵ کوڕان هیچ جیاوازییەکیان نییە".

وتیشی، لەبری ئەوەی ئێمەی حكومەت لە خوێندكاران نزیك ببینەوەو لێیان تێبگەین، هەوڵی هێوركردنەوەیان بدەین، دەچین ڤیدیۆیەكی كۆن دەهێنین‌و خوێندكاران تۆمەتبار دەكەین بەوەی سوكایەتییان بە ئاڵای پیرۆزی كوردستان كردووە، بەبێ ئەوەی خۆمان ماندوو بكەین‌و بەدوای راستی ئەو ڤیدیۆیەدا بگەڕێین، هێندەی تر خوێندكاران لەخۆمان توڕە دەكەین.

ئاماژەی بوەشکرد،  ئەم هەڵەیە نەك تەنیا بەسەر حكومەت یان مندا، بەڵكو بەسەر پەرلەمانیشدا تێپەڕیوە، بچوكترین شت كە بتوانین ئێستا بیكەین، داوای لێبوردنە لە خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی‌و خوێندكارانی سەرجەم زانكۆكانی تر، بۆیە لێرەوە داوای لێبوردنان لێدەكەم.


PM:06:00:28/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 4584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو