ناوەرۆکی کۆبوونەی قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا ئاشکرادەکرێ

‌دیمەنی کۆبوونەوەکە

وێستگەنیوز_

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لەبرونۆ ئەنتۆنیۆ باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کۆبۆوە، بەپێی ڕاگەیەندراوێک، بە پێویستە زانراوە، کێشەى کۆچبەران نەک تەنیا لەسەر سنورەکان، بەڵکو لەسەر ئاستی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان و عێراقیش چارەسەر بکرێت.

ئەمرۆ یەکشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2021، نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم بڵاویکردەوە، لە کۆبونەوەکەیدا لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا، باس لەدوایین گۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی لەعێراق کرا بەتایبەت لەقۆناغی دواى بەرێوەچوونی پرۆسەى هەڵبژاردنی ئەنجومەنى نوێنەران و هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتى نوێ.

باسلەوەشکراوە، سەربارى خستنەڕووى کێشە و ئاستەنگەکان، پێویستی چارەسەرکردنی ئەو کێشانە لەرێى گفتوگۆوە دووپاتکرایەوە لەپێناو هێنانەکایەى ئاشتی و سەقامگیری لەعێراق دا، هەروەها تاوتوێکردنی ئەو چاکسازییانەى کە حکومەتى هەرێمی کوردستان گرتویەتیەبەر تەوەرێکی تری دیدارەکە بووە. 

نوسینگەی قوباد تاڵەبانی دەڵێت، لەبارەى هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەى کۆچبەران کە لەئێستادا راى گشتی جیهانی بەلاى خۆیدا راکێشاوە، هەردوولا دووپاتیانکردەوە، "کە پێویستە کاربکرێت تا کێشەى کۆچبەران نەک تەنیا لەسەر سنورەکان  بەڵکو لەسەر ئاستی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان و عێراقیش چارەسەر بکرێت و کاربکرێت بۆ بنیاتنانی ژێرخانێکی ئابورى بەهێز کەتیایدا ئاستی بژێوی تاک زامن بکات".

May be an image of 3 people, people standing and suit

May be an image of 2 people, people sitting and suit

May be an image of 3 people, people sitting and people standing


May be an image of 5 people, people sitting and indoor


PM:05:32:28/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 2060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو