لە سلێمانی دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە


وێستگەنیوز_

بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە کانزاییەکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، سبەی دووشەممە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لەسنوی قەزای قەڵادزێ و رۆژی سێشەممە لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە.

ئەمرۆ یەکشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2021، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی نەوت و بەرهەمە کانزاییەکانی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، "سبەی دووشەممە دابەشکردنی نەوتی ماڵان لە قەزای قەڵادزێ دەستپێدەکاتەوە و هەر بەرمیلێک نەوتیش بەبڕی 55هەزار دینار دەبێت بۆ هەر  200 لیترێک".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، "رۆژی سێشەممەش پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناو سەنتەری شاری سلێمانی لە مەڵبەندەکانی 5 و 6  دەستپێدەکاتەوە و بەهەمان میکانزیم بەردەوام دەبێت".

25ی مانگی رابردو كه‌مال ئه‌تروشی، وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند،  "هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌ 250 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپییه‌، به‌غدا ئه‌مه‌ دابین ده‌كات، دابەشکردنی نەوتی سپی هەمو شوێنێک دەگرێتەوە."



PM:04:45:28/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 5692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت