كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌ریتانیا بۆ خنكانی مریه‌م
وێستگه نیوزـ
مەریەم نوری محەمەد ئەمین یەکێک بوو لەو 27 کەسەی کە ڕۆژی چوارشەممە 24ی تشرینی دووه‌می 2021 لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بۆ بەریتانیا له ئاوی نێوان به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا كه به "كه‌ناڵی ئینگلیز"ناسراوه، خنكا.
دوای روداوه‌كه تۆری هەواڵی بەریتانیا بڵاویکردەوە، کچێکی کوردی تەمەن 24 ساڵ کە خەڵکی هەرێمی کوردستان-ی عێراقە بووە یەکەم قوربانی خنکانی بەکۆمەڵی ئەو هەفتەیە لە روودای ژێر ئاوکەوتنی چوپێک لە کەناڵی ئینگلیز.
دەستگیرانی مەریەم، کە لە بەریتانیا دەژی به تۆڕی هه‌واڵی به‌ریتانیای وت "مەریەم لەو کاتەدا کەچوپەکەیان هەوای تێدا نەماوە ئاگاداری کردۆتەوە و پێی راگەیاندوە کە ژیانیان کەوتۆتە مەترسییەوە، تیمەکانی ناو دەریا زۆر درەنگ بەهانای ئەو کۆچبەرانەوە چون کە (17) پیاو و شەش ژن بوون کە یەکێکیان دووگیان بووە، هاوکات هەر لەو روداوەدا سێ منداڵیش گیانیان لەدەستداوە.
له‌دوای روداوه‌كه و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی مریه‌م له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كاردانه‌وه و كۆمێنت و قسه‌یه‌كی زۆری بۆ نوسراوه، هه‌ندێك له كۆمێنته‌كان هاوسۆزیان بۆ مه‌ریم ده‌ربڕیوه و گیانله‌ده‌ستدانی به تراژیدیا ده‌زانن، هه‌ندێكی دیكه‌ش ره‌خنه‌یان لێگرتوه كه بۆچی به‌و رێگایه ویستویه‌تی به ده‌ستگیرانه‌كه‌ی بگات.
چه‌ند كۆمێنتێك بۆ مه‌ریم و كۆی په‌ناران نوسراوه كه ده‌ڵێن ده‌بێت په‌نابه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی باشتر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، یه‌كێكیش ده‌ڵێت "باش بوو كه روخسار و ناوی یه‌كێك له په‌ناره‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، با ئه‌و كه‌مینه مێشك ته‌سك و دڵ پڕ له رقانه بۆیان ده‌ربكه‌وێت، په‌نابه‌ران دێوه‌زمه نین و بۆ ئه‌وه نایه‌ن كه ئازادیی ئێمه بۆخۆیان به‌رن".
زۆرێكی دیكه‌ش ئه‌و روداوه‌یان به تراژیدیایه‌كی ترسناك داناوه و تویانه كه له‌وانه‌یه هه‌مان شت توشی هه‌موو مرۆڤێك ببێت، نابێت ئه‌م روداوانه به كه‌م بزانرێت و ده‌بێت هه‌ستی مرۆڤایه‌تی ببزوێت.
هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌ران ئۆباڵه‌كه‌یان خستوه‌ته‌سه‌ر فه‌ره‌نسا و پێیان وایه كه فه‌ره‌نسا به رێگه‌پێدان به په‌نابه‌ران، به‌كوشتیان ده‌دات و نمونه‌ی ئه‌وه‌یان هێناوه‌ته‌وه كه كاتی خۆی خه‌ڵكی فه‌ره‌نسا وتیان برسیمانه و نان نییه بیخۆین، به‌رپرسه‌كانیشیان له‌به‌ر بێ ئاگایی له خه‌ڵكه‌كه‌یان وتیان ئه‌گه‌ر نانیان نییه، با بسكیت بخۆن.
به‌شێكی دیكه‌ش ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان له مریه‌م گرتوه كه بۆچی رێگه‌ی قاچاغی گرتوه‌ته‌به‌ر، ماده‌م ده‌ستگیرانه‌كه‌ی له به‌ریتانیا بوه ده‌یتوانی داوای ڤیزه بكات، خۆ فڕۆكه‌كه‌ی هێنده‌ی پاره‌ی چوپه‌كه‌ی تێنه‌ده‌چوو، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن با له فه‌ره‌نسا بمایه‌ته‌وه و ده‌ستگیرانه‌كه‌ی بچوایه بۆلای، یه‌كێكیش پرسیاری كردوه كه ئه‌گه‌ر مریم په‌نابه‌ره، ئه‌و تاجه گرانبه‌هایه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی چییه له سه‌ریدا؟
PM:03:35:28/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 8232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت