وێنە ببینە.. لە رووداوێکدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
دیمەنێک لە رووداوەکە
وێستگەنیوز_
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا، لەسەر ڕێگەی نێوان هەولێر-کەرکوک، سێ کەس گیانیان لە دەستدا و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لەسەر ڕێگای سەرەكی هەولێر – كەركوك لە ڕووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری كیا / سۆرینتۆ و هیۆندای / ئەلنترا ڕوویدا.
بەپێی زانیارییەکان، هەردوو ئۆتۆمبێلەكە بە ئاراستەی كەركوك هاتوون و بەرامبەر گوندی بیبانی پێكیانداداوە، بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلی جۆری هیۆندایەكە بەتەواوی سووتاوە.
هاوکات، لە ئاكامی ڕووداوەكەدا سێ كەس گیانیان لەدەستداوە و دوو كەسی دیكەش بە برینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.
PM:01:42:28/11/2021
ئهم بابهته 5204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت