به‌ڤیدیۆ..روداوێكی سه‌ختی هاتوچۆ له نیوه‌شه‌وی رابرودوی شاری هه‌ولێردا
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر روداوێكی هاتوچۆی بڵاوكرده‌وه كه له شه‌وی رابردوو له شاری هه‌ولێر رویداوه و تیایدا شۆفێرێك كۆنتڕۆڵ له‌ده‌ست ده‌دات و به توندی خۆی به ئۆتۆمبیلێكی دیكه‌دا ده‌كێشێت.
فازل حاجی، وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ڤیدیۆی روداوه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه و ئاشكرایكردوه كه کاتژمێر 12ی شەوی ڕابردو لەسەر ڕێگای هەولێر- کەسنەزان، لەسایدی هاتن بەرەو ناشار، ئۆتۆمبیلێكی تایبه‌ت له جۆری BMW بەخێراییەکی یەکجار زۆر بەرەو ناوشاری هه‌ولێر هاتوه.
وه‌ك فازل حاجی ده‌ڵێت كه شۆفێركه "بێ ئەوەی هیچ حسابێک بۆئوتومبێلەکانی دەوربەری بکات، لەنزیک نەخۆشخانەی ڕەسولی تایبەت کاتێک لەئوتومبێلێکی کیای تایبەت زۆر نزیک بوه‌ته‌وه، نەیتوانیوه کاردانەوەی پێویست بکات بۆئەوەی خۆی پیانەکێشێت"، به‌وهۆیه‌شه‌وه ئۆتۆمبیلی کیاکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە یەکێکی دیکە کە لە لارێی سەقامەکەدا وەستابوو.
وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر تكاشی كردوه و ده‌ڵێت "تکایە باچیتر شەقام وڕێگاکانمان نەکەین بەمەیدانی پێشبڕکێ و موسابەقەکردن و خۆبادان، چونکەئێمە هیچ کات بەتەنیا نین، خەڵکانی تر لەگەڵمان هاوبەشن و مافیان هەیە لەڕێگایەکە."
PM:12:42:28/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 15684
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت