ڤایرۆسه خێراكه‌ی ئۆمیكرۆن گه‌یشته ئیتالیا و ئوسترالیا
وێستگه نیوزـ
توشبوانی باشوری ئه‌فریقا به ڤایرۆسه گۆڕدراوه‌كه‌ی ئۆمیكرۆن كه سه‌ربه زنجیره گۆڕدراوه‌كانی كۆرۆنایه، چونه ئوسترالیا و له‌وێش بڵاویانكرده‌وه، ته‌ندروستیی ئیتالیاش یه‌كه‌م توشبوی به‌و گۆڕدراوه راگه‌یاند.
به‌رپرسانی ته‌ندروستیی ئوسترالیا ئاشكرایانكرد دوو گه‌شتیاری باشوری ئه‌فریقا سه‌ردانی شاری سیدنیان كردوه و پاش پشكنین ده‌ركه‌وتوه كه توشی گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن بون.
هاوكات وەزارەتی تەندروستی ئیتاڵیا لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا لەڕێگەی تاقیگەی مایكرۆبایۆلۆجی و زانستی ڤایرۆسناسیەوە، لە نەخۆشخانەی ساكۆ لە شاری میلان، پشكنین بۆ كه‌سێك كراوه كە پێشتر لەمۆزەمبیق بوه‌و ده‌ركه‌وتوه كه توشی ڤایرۆسه‌كه بوه.
ئەوەش لە كاتێكدایە دوێنێ توشبووی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن لە هەریەك لە بەریتانیا و ئەڵمانیا تۆماركرا و لەوبارەیەشەوە، رێكاری توندی خۆپارێزیان بەرامبەر ئەو كەسانە گرتەبەر كە لەوڵاتانی كیشوەری ئەفریكاوە دەگەڕێنەوە.
ناوه زانستییه‌كه‌ی ئۆمیكرۆن " B.1.1.529"ه و یه‌كه‌مجار له 11ی ئه‌م مانگه‌دا له بۆتسوانا و باشوری ئه‌فریقا بڵاوبوه‌ته‌وه، پیسپۆڕان ده‌ڵێن كه ئه‌م ڤێرژنه نوێیه‌ی ڤایرۆسه‌كه 50 كۆڕدراوی دیكه‌ی هه‌یه و 30 جۆر پرۆتینیشی له جۆری سپایك تیچدایه كه دزه ده‌كاته ناو جه‌سته‌ی مرۆڤ.
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان و شاره‌زایانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن ئه‌مجۆره گۆڕدراوه زۆر به خێراتر له جۆره‌كانی پێشوو بڵاوده‌بێته‌وه و مه‌ترسیشی بۆسه‌ر ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه ته‌نانه‌ت ڤاكسینیشیان وه‌رگرتوه.
AM:11:19:28/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 4104
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت