"ئۆمیكرۆن" گۆڕدراوە نوێیەکەی كۆرۆنا گه‌یشته ئه‌م وڵاتانەی ئه‌وروپا
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسانی ته‌ندروستیی به‌ریتانیا تۆماركردنی دوو حاڵه‌تی توشبونیان به گۆڕدراوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ناوی "ئۆمیكرۆن" راگه‌یاند كه دوو كه‌سن و له باشوری ئه‌فریقاوه رویان له وڵاته‌كه‌یان كردوه.
ساجد جاوید، وه‌زیری ته‌ندروستیی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند كه له‌لایه‌ن ئاژانسی ئاسایشی ته‌ندروستیی وڵاته‌كه‌یه‌وه په‌یوه‌ندیی پێوه كراوه و پێیان راگه‌یاندوه كه یه‌كێك له توشبوه‌كان له ناوچه‌ی چیلمسفۆرد و ئه‌وی دیكه‌ش له نۆتینگهام تۆمار كراوه، هاوکات بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وتی: ئەمجۆرە گۆڕدراوە بەشێوەیەکی خێرا بڵاودەبێتەوە و ئەوانەش توش دەکات کە ڤاکسینیان وەرگرتوە.
بۆیه‌كه‌مجار گۆڕدراوی نوێی "ئۆمیكرۆن" له باشوری ئه‌فریقا تۆماركرا و دواتر ئه‌و ڤایرۆسه كه زنجیره‌ی پێنجه‌می سه‌ربه زنجیره گۆڕدراوه‌كانی كۆرۆنایه، گه‌یشته به‌لجیكا و بۆتسوانا و ئیسرائیل و هۆنگ كۆنگ.
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندورسیی ئەڵمانیاش دوو حاڵەتی توشبونی بە ئۆمیکرۆن تۆمار کرد و رایگەیاند کە دوو توشبوەکە لە باشوری ئەفریقاوە هاتونەتە شاری میونخ.
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان ئه‌و جۆره گۆڕدراوه به مایه‌ی نیگه‌رانی ده‌زانێت و پزیشكه‌كانیش ده‌ڵێن كه توێژینه‌وه‌كان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌و چاره‌سه‌ر و ڤاكسینانه‌ی ئێستا هه‌ن، بۆ ئه‌م جۆره ده‌بن یان نا.
PM:09:05:27/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 4072
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت