ته‌ندروستیی عێراق: كه‌مترین رێژه‌ی توشبون و مردن به كۆرۆنا تۆمار كرد
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردوی بۆ توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا كرد و به‌پێی ئاماره‌كه به‌راورد به رۆژانی رابردوو، توشبون و مردن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردوه.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق، له‌و ماوه‌یه‌دا 563 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراوه و هه‌زار و 366 توشبوو چاكبونه‌ته‌وه و ته‌نها 7 حاڵه‌تی مردنیش هه‌بووه.
PM:05:58:27/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 2820
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت