ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانى كوردستان کۆدەبێتەوە


وێستگه‌ نیوز- 

سەرچاوەیەک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیار وایە ئەمڕۆ ئێوارە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆببێتەوەو لەسەر پرسی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی کوردستان و قسەکردن لەسەر دەرماڵەی خوێندکاران. 

ئەمڕۆ شەممە، 27ی تشرینی دووەمی 2021، سەرچاوەیەک لە یەکێتی نیشتیمانی کورستان بە وێستگە نیوز-ی ووت، '' بڕیارە ئەمرۆ بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی، مەکتەبی سیاسی کۆببێتەوەو چەند پرسێک تاوتوێ بکەن لە ناویاندا پرسی دەرماڵەی خوێندکاران و خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان. ''

سەرچاوەکە باسیلەوەشکرد، ''تا ئێستا شوێنی کۆبوونەوەکە دیار نییە، ئایا لە دەباشان بەڕێوەدەچێت یاخود لە بارەگای سەرەکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی.''


PM:04:17:27/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 45908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت