زانیاری نوێ لەسەر هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی ئاشکرادەکرێت

‌مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

وێستگەنیوز_

راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێرا دەڵێت، "لە چەند رۆژی داهاتوودا زانیاری لەبارەى هەوڵێکی شکستخواردووی تیرۆرکردنی سەرۆکوەزیران مستەفا کازمی ئاشکرادەکەین".

موشریق عەباس، رۆژنامەوان و راوێژکاری سیاسی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لە چەند رۆژی داهاتوودا چەندین بەڵگە و زانیاریی، لەبارەى هەوڵێکی شکستخواردووی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاودەکەینەوە".

هاوکات، له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی تویته‌ر، ئه‌و راوێژكاره‌ی كازمی نووسیویه‌تی، "له‌ رۆژانی داهاتوودا به‌شێك له‌ راستییه‌كان، ڤیدیۆ، وێنه‌ و به‌ڵگه‌ له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سته‌مكارییه‌كه‌ی به‌ئامانجكردنی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی كۆماری عێراق له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كرێن".

هه‌روه‌ها ئەوەشی نوسیوە، "هه‌وڵه‌ چه‌واشه‌كارییه‌كان بۆ ئێمه‌ گرنگ نییه‌، هه‌روه‌ك به‌داخه‌وه‌ین بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ ژێر كاریگه‌ری ئه‌و هه‌وڵانه‌، راستییه‌كان نامرن".

ئەو قسانەی ڕاوێژکارەکەی کازمی لە کاتێکدایە، شەوی 7/11/2021، لە رێگەی سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، هێرشکرایە سەر شوێنی مانەوەی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوزی بەغدا و ژمارەیەک لە پاسەوانەكانی بریندار بوون. 



AM:08:36:27/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 6232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت