حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان: ئێران داوای هەڵگرتنی سزاکان دەکات

‌حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران

وێستگە نیوز- 

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، ئێران داوای هەڵگرتنی سزاکان دەکات سێ ڕۆژ بەر لە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی ناوکی لە ڤییەنا.

حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی سیاسەتە دەرەوەییەکانی یەکێتی ئەوروپا جۆزێف بۆرێل ڕایگەیاند، ئەگەر لایەنە دژبەرەکان ئامادەبن بگەڕێنەوە سەر پەبەندبوونی تەواوی خۆیان و سزاکان هەڵبگیرێن ئەوا دەتوانرێت ڕێککەوتنێکی باش و تەنانەت دەستبەجێش ئەنجام بدرێت".

میدیاکانی ئێران لە زاری ئەمیر عەبدوڵڵاهیانەوە بڵاویانکردەووە، "ئێران ڕێککەوتنێکی باش و متمانە پێکراوی دەوێت".

ئەمیرعەبدوڵاهیان بە بورێلی ئەوەشی وتووە، ''ئێران بە باوەڕێکی باش لە وتووێژەکانی ڤیەننا ئامادە دەبێت، سەرەڕای پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی ساڵی 2015 لەلایەن ئەمەریکا.''

لای خۆشیەوە وەزیری بەرگری ئەمەریکا لۆید ئۆستن هەفتەی ڕابردوو لە پایتەختی بەحرەین ڕایگەیاند، ''هەموو بژاردەکان کراوە دەبن ئەگەر دیپلۆماسی شکست بهێنیت بۆ ڕاگرتنی بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران.''


PM:09:56:26/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 3616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو