بۆ رێگرتن له خۆپیشاندان هێزی ئه‌منی له به‌غدا بڵاوه‌ی پێكرا
ٍشەقامێکی سەرەکی بەغدا
وێستگه نیوز ـ
هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 26ی تشرینی دووه‌م، شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌غدای پایته‌خت و ناوچه‌ی قایمكراوی سه‌وزیان ته‌نی.
لایه‌نه ئه‌منییه‌كان مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان ده‌ستپێبكاته‌وه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی تشرینی یه‌كه‌می 2021.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌غدای پایته‌خت به میدیا ناوخۆییه‌كانی عیراقی راگه‌یاندوه: له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز، هێزی ئه‌منیی بڵاوه‌ی پێكراوه بۆ رێگرتن له هه‌ر جووڵه‌یه‌كی نائاسایی به ئاراسته‌ی ناوچه‌كه.
ئه‌وانه‌ی ئه‌نجامه‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه، پێیان وایه، یاری به ئه‌نجامه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی كراوه و داوا ده‌كه‌ن سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كان به ده‌ست هه‌ژمار بكرێنه‌وه.
PM:12:05:26/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 9580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت