کەسوکاری موراد کانی کوردەیی: پرسە دانانێین
موراد کانی کوردەیی
وێستگه نیوز ـ
دوای به خاك سپاردنی ته‌رمی موراد كانی كورده‌یی، كه‌سوكاره‌كه‌ی له گۆڕستانی شه‌هیدانی كۆیه رایانگه‌یاند كه لە مزگەوت پرسه‌ی بۆ دانانێن و لە ماڵەوە هەر کەسێک بێت ئەوان پێشوازی لێدەکەن.
ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه 25ی تشرینی دووه‌می 2021، موراد كانی كورده‌یی، ئه‌فسه‌ری نزیك له لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له قه‌زای رانیه له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌كدا كوژرا، هه‌ر شه‌وی رابردوو له پزیشیكی دادی سلێمانی ته‌رمه‌كه‌ی راده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه و به‌یانی ئه‌مڕۆ له گۆڕستانی شه‌هیدان له كۆیه به خاكسپێردرا.
به‌یانی ئه‌مڕۆ هەینی 26ی تشرینی دووه‌م، له گۆڕستانی شه‌هیدان له كۆیه له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی موراد كانی كورده‌یی، كه‌سوكاره‌كه‌ی رایانگه‌یاند، كه پرسه‌ی بۆ دانانێن، به‌ڵام رێگریش له‌كه‌س ناكه‌ن بۆ پرسەکەی بێت لە ماڵەوە.
ئەمیر حەسەن، پەیامنێری وێستگە نیوز رایگەیاند: لە مەراسیمی بە خاک سپاردنی تەرمی موراد کانی کوردەیی، ئاسۆ شێخ جەنگی، برای لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ژینۆ محەمەد، ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حزبەو کەسی نزیکی لاهور شێخ جەنگی ئامادەی بوون.
شه‌وی رابردوو بنەماڵەی موراد کانی کوردەیی، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان بۆ چه‌ند كه‌ناڵێكی دیاریكراو له‌ناویاندا وێستگه نیوز ئاماده‌ی بوو ئه‌نجامدا رایانگه‌یاند: "بنەماڵەکەمان خاوەنی 42 شەهیدە لەریزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پێویستە ئەو حزبە لەسەر رووداوەکە روونکردنەوەمان پێبدات".
ئەوەشیان خستەڕو، "موراد کانی کوردەیی لەسەر ئەوەی پشتیوانی ئەو کەسانە بووە کە ستەمیان بەرامبەر کراوە، رووبەڕووی ئەو رووداوە بووەتەوە و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراون لەبارەی وەرگرتنی سەرانە و هەڵکوتانە سەر خەڵک بنەمایان نیە و دوورن لەراستییەوە".
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا رایانگه‌یاند، كه ئه‌وان به ئاسانی له كوژرانی عه‌قید موراد خۆش نابن و كاردانه‌وه‌یان ده‌بێت.
هاوکات پێشتر سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سنووری ئیدارەی راپەڕین رایگەیاندبوو، موراد کانی کوردەیی لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیاری دەستگیرکردنیدا رووبەڕووی ھێزە ئەمنییەکان بووەتەوە و "كوژراوە".
AM:11:25:26/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 83988
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت