قوباد تاڵەبانى لەگەڵ رۆژنامەنووسانى ژن کۆبوویەوە

‌وێنەی کۆبوونەوەکە

وێستگەنیوز-

قوباد تاڵەبانى،  جێگرى سەرۆک وەزیرانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک  لە رۆژنامەنووسانى ژن لە هەرێمى کوردستان کۆبووەوە و رایگەیاند، حکوومەت بە گرنگیەوە دەڕوانێتە کارکردنى رۆژنامەنووسانى ژن و  مەبەستیەتى پاڵپشت  و هاندەریان بێت لەپێناو بەردەوامیان، بۆیە هەوڵدەدەن لایەنە پەیوەندیدارەکان بخەنە سەرخەت بۆ ئەوەى بە هەمووان رێگاچارەى خێرا بدۆزنەوە بۆ پشتگیریکردن لە مافى رۆژنامەنووسان بە گشتى و ژنان بەتایبەتى.

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لەمافی رۆژنامەنوسان بڵاویکردەوە، 24ـى تشرینی دووەمی 2021 لە هەولێر، قوباد تاڵەبانى  جێگرى سەرۆک وەزیرانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بەرپرسى بەشى جێندەر ئاشتى عبداللە،   لەگەڵ ژمارەیەک  لە رۆژنامەنووسانى ژن لە هەرێمى کوردستان کۆبوویەوە، بەمەبەستى گفتووگۆکردن لەبارەى بەربەست و کێشەکانى بەردەم رۆژنامەنووسانى ژن لەنێو دامەزراو و دەزگاکان و کەناڵەکانى میدیا و کۆمەڵگە، نوێنەرى سەنتەرى میترۆ و سەرنووسەرى گۆڤارى ژن ئامادەى کۆبوونەوەکە بوو.

ئاماژەی بەوەشکردوە، "لەسەرەتاى گفتووگۆ فراوانەکەى نێوانیان جێگرى سەرۆک وەزیران، دەستخۆشى و ماندوونەبوونى لە ژنانى رۆژنامەنووس لە کارەکەیان کرد، ئەوەی خستەڕوو کە گرنگە لە نزیکەوە ئاگادارى رەوشى کارکردنتان بم. تەوەرى گفتوگۆى کۆبوونەوەکە، قسەکردن بوو لەبارەى (هەراسانکردنى رۆژنامەنووسانى ژن، پێگەى رۆژنامەنووسانى ژن لە دەزگاکانى راگەیاندن، پشتیوانى حکوومەت بۆ کچ و ژنانى راگەیاندنکار بەمەبەستى چارەسەرى کێشەکانیان)."

سەنتەری میترۆ باسی لەوەشکردوە، لە تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا باس لە هەبوونى یاساییەکى تایبەت بە پاراستنى ژنانى رۆژنامەنووس کراوە لەکاتى رووبەرووبوونەوە و پێشڵکارى لەسەر بنەماى جێندەرى لە دامەزراوەکانى راگەیاندن، ئەنجامدانى هەڵمەتى هۆشیارى لەبارەى  دابینکردنى ئاسایشى ژینگەى کارکردن.

لای خۆیەوە جیگرى سەرۆک وەزیرانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئاماژەی بەوەداوە، "حکوومەت بە گرنگیەوە دەڕوانێتە کارکردنى رۆژنامەنووسانى ژن،  مەبەستیەتى پاڵپشت  و هاندەریان بێت لەپێناو بەردەوامیان، بۆیە هەوڵدەدەین لایەنە پەیوەندیدارەکان بخەینە سەرخەت بۆ ئەوەى بە هەمووان رێگاچارەى خێرا بدۆزینەوە بۆ پشتگیریکردن لە مافى رۆژنامەنووسان بە گشتى و ژنان بەتایبەتى".

هەروەها ئاڤان جاف، نوێنەرى سەنتەرى میترۆ داواى لە قوباد تاڵەبانى کردوە، بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ پرسى هەراسانکردنى ژنانى رۆژنامەنووس بکرێت و بتوانن لە رێگەى لێژنەیەکى تایبەتمەند بەسوودوەرگرتن لە ئەزموون ى سەنتەرەکەیان کار بۆ دەرکردنى رێنمایى و شێوازى سکالاتۆمارکردن بکرێت.

May be an image of 8 people, people sitting, people standing and indoorMay be an image of 20 people, people sitting, people standing and indoorMay be an image of 9 people, people sitting, people standing and indoorMay be an image of 11 people, people sitting, people standing and indoorMay be an image of 6 people, people sitting and people standing


AM:12:00:26/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 5288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت