بنەماڵەکەی: چارەنوسی موراد کانی کوردەیی نادیارە


وێستگەنیوز-

بنەماڵەی موراد کانی کوردەیی رایدەگەیەنن، دوای رووداوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ تائێستا نازانن موراد کانی کوردەیی، فەرماندەی سەربازی یەکێتی لەژیاندا ماوە یاخود نا و لەم کاتەدا چارەنوسی نادیارە، دەشڵێن، "ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراون  لەبارەی وەرگرتنی سەرانە و هەڵکوتانە سەر خەڵک بنەمایان نیە".

بنەماڵەی موراد کانی کوردەیی لەلێدوانێکدا بۆ دەزگاکانی راگەیاندن کە پەیامنێری وێستگەنیوز ئامادەی بوو باسیان لەوەشکرد، "بنەماڵەکەمان خاوەنی 42 شەهیدە لەریزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پێویستە ئەو حزبە لەسەر رووداوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ روونکردنەوەمان پێبدات".

ئەوەشیان خستەڕو، "موراد کانی کوردەیی لەسەر ئەوەی پشتیوانی ئەو کەسانە بووە کە ستەمیان بەرامبەر کراوە، رووبەڕووی ئەو رووداوە بووەتەوە و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراون  لەبارەی وەرگرتنی سەرانە و هەڵکوتانە سەر خەڵک بنەمایان نیە و دوورن لەراستییەوە".

ئێوارەی ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی ئەمنی لەسنوری ئیدارەی راپەڕین رایگەیاند، موراد کانی کوردەیی لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیاری دەستگیرکردنیدا رووبەڕووی ھێزە ئەمنییەکان بووەتەوە و "كوژراوە".

وێستگەنیوز ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە دیمەنی یەکەمین ساتی تەقەکردن لە عه‌قید موراد كانی كورده‌یی فەرماندەیی سەربازی یەکێتی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی وێنەکان و ڤیدیۆکانیش ئۆتۆمبێلی ناوبراو لەبەردەم بانکی ڕانیە تەقەی لێکراوە.


PM:11:38:25/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 6308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت