ئێواره ئه‌مڕۆ عه‌قید موراد كانی كورده‌یی، ئه‌فسه‌ری نزیك له لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له قه‌زای رانیه له روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كدا كوژرا، ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر روداوه‌كه بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت كه ناوبراو "داواكراو" بووه و به بڕیاری دادا هێزێك ویستویه‌تی ده‌ستگیری بكات.
ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان له رونكردنه‌وه‌كه‌یدا رایگه‌یاندوه: "سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ ٢٥ی ١١ی ٢٠٢١ ھێزێکی فەرمی بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا و سەروەریی یاسا بۆ دەستگیرکردنی داواکراو (موراد کانی کوردەیی) لە شاری رانیە بەشێوەیەکی مەدەنی و یاسایی ئەرکی دەستگیرکردنی ناوبراویان پێ‌سپێردرا".
رونیشی كردوه‌ته‌وه "لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیارەکە موراد کانی کوردەیی و پاسەوانەکانی کە لەگەڵیدا بوون رووبەڕووی ھێزەکە دەبنەوە کە لەکاتی ئەرکدا بوون بۆ جێبەجێکردنی سەروەری یاسا، کارمەندێکی ئەمنی بە ناوی (شامل زرار ئیسماعیل) شەھید دەکەن و سێ کەسی تریش بریندار دەکەن."
به‌پێی رونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیس هه‌رێم "لەئەنجامی وەڵام و دەستپێشخەری یاساشکێنان و ھەڵھاتوان موراد کانی کوردەیی و دوو لە پاسەوانەکانی دەکوژرێن."
جه‌ختیشی كردوه‌ته‌وه كه "دەزگا ئەمنییەکان بەدواداچوون دەکەن بۆ دەستگیرکردنی ھەموو ئەو تۆمەتبارانەی پەیوەستن بەم رووداوەوە و لەدادگا ھەڵھاتوون و سەرجەم تۆمەتباران راپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەری دەکرێن".
PM:11:18:25/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 29908
جار خوێنراوه‌ته‌وه