گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌ست به هه‌ره‌شه ده‌كه‌نه‌وه..وتمان ئه‌مریكا جدی نییه له كشانه‌وه
وێستگه نیوزـ
سه‌ركرده‌یه‌ك له هاوپه‌یمانیی فه‌تح له سه‌رۆكایه‌تیی هادی عامری دوای لێدوانه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق، هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه باردۆخه‌كه به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌به‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو كه له‌وانه‌یه هێزه‌كانیان له‌دوای كۆتایی هاتنی ئه‌و واده‌یه‌ش كه له 31ی مانگی داهاتوو بۆیان دیاریكراوه، زیاتر بمێننه‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه، سه‌عد سه‌عدی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانیی فه‌تح ده‌ڵێت: "لێدوانه‌كه‌ی ئه‌مریكا چاوه‌ڕوان كرا‌و بوو، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وی واده‌ی كشانه‌ویه هێزه‌كانیان، ئێمه‌ش له سه‌ره‌تاوه وتومانه ئه‌مریكا جدی نییه له كشانه‌وه".
سه‌عدی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كردوه كه له جێبه‌جێ نه‌كردنی رێككه‌وتی به‌غدا و واشتن بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، گروپه چه‌كداره‌كان ناچار ده‌كات دۆخه‌كه به‌ره‌و هه‌ڵكشان ببه‌ن و كرده‌وه‌ی زیاتر له دژی ئه‌مریكا ئه‌نجام بده‌ن.
ناوبراو پێی وایه كه حكومه‌ت شكستی هێناوه له ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و گروپه چه‌كداره‌كان له توانایاندایه ئه‌و هێزه ناچاره به كشانه‌وه بكه‌ن.
PM:10:51:25/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 2744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت