دادگای هەولێر سزای زیندانیکردنی بەسەر "بەیۆ"دا سەپاند

‌بەیان غەریب (بەیۆ)

وێستگەنیوز-

دوای نۆ مانگ لە دەستگیرکردنی بە تۆمەتی "هەڵخەڵەتاندنی کچان و دروستکردنی باندی لەشفرۆشی"، ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای هەولێر بڕیاری سێ ساڵ زیندانیکردنی بۆ بەیان غەریب (بەیۆ) دەرکرد کە ژنێکی ناسراوی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی وێستگەنیوز ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای هەولێر بڕیاری سێ ساڵ زیندانیکردنی بۆ بەیان غەریب (بەیۆ) دەرکرد، کە پێشووتر تۆمەتبارکرابوو بە "هەڵخەڵەتاندنی کچان و دروستکردنی باندی لەشفرۆشی".

بەیان غەریب (4ـی شوباتـی 2021) بە فەرمانی دادوەر، لە کاتژمێر 11:00ـی شەو لە شوێنی کارکردنی دەستگیرکراوە، پۆلیسی هەولێر دەڵێت، "بەیان غەریب کۆمەڵێک ئافرەتی لەلای خۆی کۆکردبووەوە و کاری بەدڕەوشتی پێدەکردن". 
 
پەیوەست بەم بابەتەش بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی دژی تووندوتیژی دژی خێزان و ئافرەتان لە هەولێر لەبارەی کەیسی دەستگیرکردنی بەیان غەریب ئاماژەی بەوەکردووە، "خەڵک سکاڵایان لەدژی تۆماردەکرد، ئەو شوێنیکی هەبوە وەکو کافتریا، دیارە ئەو ئافرەتانەی لە ماڵ هەڵدێن و چوون لەوێ ماونەتەوە و داڵدەی داون". 


هـ.هـ


PM:10:05:25/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 32248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو