پێشبینیی كه‌شناسی هه‌رێم بۆ بارانی سبه‌ینێ
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ده‌كات به‌ڕێژه‌ی 40% نمه‌بارانێكی كورتخایه‌ن له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم ببارێت.
كه‌شناسیی هه‌رێم رایگه‌یاندوه: سبەینێ هەینی ئاسمانی هەرێم لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێك ناوچە هەوری تەواو دەبێت.
پێشبینیشی كردوه لە کاتەکانی ئێوارەدا نمەبارانێکی کورتخایەن لە ناوچەشاخاویەکانی باکور و باکوری رۆژئاوا و ناو شاری دهۆک ببارێت.
كه‌شناسیی هه‌رێم ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه لەدەوروبەری شاری هەولێر و کۆیەش کەمێک دلۆپە باران ده‌بارێت و پلەکانی گەرما 1 پلە بەرزدەبێتەوە، راشگه‌یاندوه كه به‌گشتی رێژه‌ی پێشبینی بۆ بارانبارین 40%ه.
PM:09:30:25/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 21128
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت