به‌ڤیدیۆ..ئه‌و كتێبانه سوتێندران كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی توركیا به خوێندكارانی سوریای دا
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی توركیا پرۆگرامی خوێندنی بۆ ناوچه داگیركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی له سوریا دابینكرد، یه‌كێك كتێبه‌كانی وێنه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی تێدایه و دانیشوانی ناوچه داگیركراوه‌كانیش ئه‌و وێنانه به بێ رێَزی به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌زانن.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه كه كتێبه‌كان، كتێبی ئاینین و تایبه‌تن به پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایی، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی توركیا ئه‌وه كتێبانه‌ی به‌سه‌ر چه‌ند خوێندنگه‌یه‌ك له شاری جه‌رابلوسی سه‌ر سنور دابه‌شكردوه كه له‌ژێر ده‌ستی گروپه چه‌كداره‌كانی هاوپه‌یمانی خۆیدایه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش ڤیدیۆیه‌ك بڵاوبوه‌وه كه دانیشتوانی جه‌رابلوس ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر ئه‌و كتێبانه ده‌ربڕیوه و رازی نه‌بون منداڵه‌كانیان ئه‌و پرۆگرامه بخوێنن، بۆیه كتێبه‌كانیان سوتاندوه.
PM:06:50:25/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 4112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت