بافڵ تاڵەبانی: پێشوازیی ھەر ھەوڵێک بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵک دەکەین

‌دیمەنێک لە سەردانی شاندەکە

وێستگەنیوز_

بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، "پێشوازی لە ھەر ھەوڵ و ھەنگاوێک دەکەین کە بنرێت بۆ باشترکردنی ژیانی کۆمەڵانی خەڵک، کاری لەپێشینەی یەکێتی بۆ سەرخستنی ھەنگاوەکانی چاکسازی و گۆڕانکاری ریشەییە لە بەڕێوەبردن".


ئەمڕۆ پێنجشەممە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی پێشوازی لە یڤیس دوڤال، لێپرسراوی نوسینگەی کەنەدا لە ھەرێمی کوردستان کرد و باسیان لە بەرەوپێشچوونی پرۆسەی سیاسی، ئابوری و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان لەنێوان ھەردوولا کردووە. بافڵ تاڵەبانی وتوویەتی، "پێشوازی لە ھەر ھەوڵ و ھەنگاوێک دەکەین کە بنرێت بۆ باشترکردنی ژیانی کۆمەڵانی خەڵک".
 
بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ دەرباز کۆسرەت رەسول، کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پێشوازی لەو بەرپرسە کردووە. لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، بافڵ تاڵەبانی وتوویەتی، "پێشوازی لە ھەر ھەوڵ و ھەنگاوێک دەکەین کە بنرێت بۆ باشترکردنی ژیانی کۆمەڵانی خەڵک، کاری لەپێشینەی یەکێتی بۆ سەرخستنی ھەنگاوەکانی چاکسازی و گۆڕانکاری ریشەییە لە بەڕێوەبردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە خەڵکی خۆمان و چاکسازییەکانی ناو رێکخراوەیی و حکومەتیش ھەر لەو پێناوەدایە".
 
ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە:

بافڵ جەلال تاڵەبانی بە ئامادەبوونی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی لە دەباشان پێشوازیکرد لە یڤیس دوڤال، لێپرسراوی نووسینگەی کەنەدا لە ھەرێم.

لە دیدارەکەدا قۆناغی دوای ھەڵبژاردن لە عێراق، بەشداری کورد لە حکومەتی داھاتوو، بەرەوپێشچوونی پرۆسەی سیاسی و ئابووری و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان لەنێوان ھەردوولا گفتوگۆی لەبارەوە کرا، بۆچوون و ھەڵوێستی یەکێتی لەو رووانەوە ئاماژەی پێکرا.

ھەر لە دیدارەکەدا تەئکید لە ھەماھەنگی و پێشخستنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان لەنێوان ھەرێم و کەنەدا کرایەوە بەشێوەیەک خزمەت بە پرۆسەی گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری ھەرێم بکات، ھانی کۆمپانیا و خاوەنکاران بدرێت سەرمایەکانیان لە ھەرێم بخەنە گەڕ و ھاوکار بن بۆ بوژاندنەوەی زیاتری بازاڕ و رەخساندنی ھەلی کار.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی پرۆسەی سیاسی لە بەغدا و گۆڕانکارییەکان روونکردنەوەی دایە وەفدی میوان، پێی راگەیاندن بۆ ئەمڕۆ پێکھێنانی حکومەتی خزمەتگوزار، کارا و چالاک پێویستی قۆناغەکەیە و وەڵام دەرەوەی خواستی شەقام و داواکاری ھەموو لایەک دەبێت کە ئێمە پشتگیری لەم ھەوڵانە دەکەین لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری خەڵک. بۆ کوردیش ئاماژەی بۆ ئەوە کرد یەکڕیزیمان و تەبایمان لە ناوەند زامنی پاراستنی مافەکانمان دەبێت و لە ھەوڵی دروستکردنی بەرەیەکی نیشتمانین تا بەیەک نامەی سیاسی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بچینە گفتوگۆوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی دەربارەی هەرێمی کوردستان روونیکردەوە پێشوازی لە ھەر ھەوڵ و ھەنگاوێک دەکەین کە بنرێت بۆ باشترکردنی ژیانی کۆمەڵانی خەڵک، ئەولەویەتی کاری یەکێتی بۆ سەرخستنی ھەنگاوەکانی چاکسازی و گۆڕانکاری ریشەییە لە بەڕێوەبردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە خەڵکی خۆمان و چاکسازییەکانی ناو رێکخراوەیی و حکومەتیش ھەر لەو پێناوەدایە.

May be an image of 2 people, people sitting and indoor

May be an image of 2 people, people sitting and indoor
  May be an image of 4 people, people standing and indoor




PM:05:33:25/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 19104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو