پەیامێک لە عوسمانی حاجی مەحمودەوە
عوسمانى حاجى مهحمود یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان
وێستگە نیوز-
عوسمانى حاجى مهحمود یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان و سیاسهتمهدارى كوردستان ڕایگەیاند، بەھۆی خراپی بەرێوەبردن و بێ باکی دەسەڵاتدارانەوە، ھەرێمی کوردستان نغرۆی نادادی وستەم وگەندەڵی و نا ئارامی و بێ ئومێدی و بێ متمانەییەکی زۆر بۆتەوە کە خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوی خوێندکاران و ناڕەزایەتی فراوانی چین و توێژەکانی تری کوردستان دەرئەنجامی ئەو سیاسەتە خراپەی بەرێوەبردن و ئیدارەدانن و ئایندەی ھەرێمەکەیان خستۆتە بەردەم چەندین مەترسیەوە.
ئەمڕۆ پێنجشيممە، عوسمانى حاجى مهحمود یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان و سیاسهتمهدارى كوردستان پهیامێكى بڵاوکردەووەو ڕایگەیاند، ''ھەرێمی کوردستان نغرۆی نادادیو ستەمو گەندەڵیو نائارامیو بێئومێدیو بێ متمانەییەکی زۆر بۆتەوەو ھەڵسوکەوتی ئەم چەند رۆژەی دەسەڵات کە لەبری بە دەنگەوەھاتن و جێبەجێکردنی داواو مافەڕەواکانیان بەھەڕەشەو دەستگیرکردن و شەق و توندوتیژی روبەڕوی خوێندکاران بونەوە تەواو ناڕەوایە و بەتوندی ئیدانەی دەکەین و پێمان وایە رێگای دروست بۆ چارەسەری مافەکانی خوێندکاران و کۆمەڵگەی کوردستان بەگشتی بەرپاکردنی عەدالەتی کۆمەڵایەتی و بەرگرتنی راستەقینەیە لەو بەھەدەردان و نایەکسانی و گەندەڵیەی کە سەرتاپای جومگەو پێگەکانی حکومڕانی ھەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە، قۆناغی ئێستا پێویستی بەبیستنی دەنگی ئەقڵ و ھەڵوێست وکاری بەرپرسانەیە نەک بەکارھێنانی توندوتیژی و زیندانی کردن.''
باسیلەوەشکردووە، ''جگە لەخەڵکو میدیاو دامەزراوەو ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکان ئەوەتا بڕیاربەدەستان خۆشیان لەڕاگەیاندەکانەوە باس لەدزییو گەندڵیو خراپ بەڕێوەبردنی وڵات دەکەن بەبێئەوەی ھیچ ھەنگاوێکی چاکسازیان ببینرێو پێناچێ لەبیری گۆڕینی ئەقڵیەتی حکومڕانیاندابن بۆ دۆزینەوەی چارسەرێکی سەرەتایی، بەھێنانەوەی بیانوو تۆمەتو گومانیش ناتوانن گرفتو کێشە بنەڕتیەکانی ژیانی خەڵک بەلاڕێداببەنو ھەوڵو کۆششی خەڵک بۆ گۆڕانکاری خامۆش بکەن".
لهبهشێكى دیكهى پهیامهكهیدا عوسمانى حاجى مهحمود نوسیویهتى، ''ھەرێمێک بڕیاربەدەستەکانی بایکۆتو دەنگ سوتاندنی خەڵکی لەھەڵبژاردن بەدەنگدانی تایبەتیشەوە کە زۆرینە لەھێزەکانی پێشمەرگەو ناوخۆن و کۆچی گەنجانو توانا جیاجیاکانی وڵاتو دەنگی خەڵکو خوێندکاری خۆپیشاندەری بەلاوە گرنگ نەبێ، بێگومان ھیچ بابەتێکی تری بەلاوە گرنگ نابێ".
هۆشداریش بهدهسهڵاتدارانى ههرێمى كوردستان دهداتو ڕادەگەیەنێت، "گرنگە بڕیاربەدەستەکان بزانن ڕەوتی ناڕەزاییو خۆپیشاندانی چینو توێژەکانی خەڵک، بەمجۆرە بەری پێناگیرێتو ئەم ڕەفتارانە ناڕەزایەتیەکان گەورەترو چارەنوسی ئێوەش نادیارتر دەکاتو ھەرێمەکەو خۆتان دەخاتە دۆخێکەوە کە نە پەشیمانی سودێکی دەبێو نە زەمەنیشتان پێ دەگەڕێندرێتەوە".
دەشڵێت، ''پێویستە پێکھاتە جیاکانی ھێزە چەکدارەکانی ھەرێمیش واز لەتوندوتیژییو ڕەفتاری سەرکوتکەرانە بھێننو بەشێوەیەکی شیاو مامەڵە لەگەڵ خوشکو برا خۆپیشاندەرەکانتان بکەن".
PM:04:22:25/11/2021
ئهم بابهته 7892
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت