ئاسیاسێڵ دەگاتە قۆناغی کۆتایی بردنەوەی خەڵاتی DCDی تایبەت بە پەرەپێدان
دیمەنێک لە باڵەخانەی ئاسیاسێڵ لە سلێمانی
وێستگەنیوز_
داتا سەنتەرەکانی ئاسیاسێڵ دەبنە مایەی بەرزکردنەوەی ئاستی ژێرخانی پەیوەندییەکان لەعێراق بۆ ڕیزبەندی باشترین پڕۆژەی گەشەپێدان لەناوچەکەدا، ئاسیاسێڵ ئاشكرایكردوه، " کۆمپانیاکە دەگاتە قۆناغی کۆتایی بردنەوەی خەڵاتی "DCD"ی تایبەت بەدامەزراندنو گەشەپێدانی داتا سەنتەرەکان بۆ ساڵی 2021 لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقادا".
ئەمرۆ پێنجشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2021، لهڕاگهیهنراوێكى ئاسیاسێڵدا هاتووه، "یەکەمین و پێشەنگی کۆمپانیاکانی مۆبایل لەعێراق، گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی بۆ بردنەوەی خەڵاتی "DCD"کە خەڵاتێکی گەورەی تایبەتە بە پەرەپێدانی داتا سەنتەر، ئەمەش لە ئەنجامی ئەو هەوڵە زۆرانەی خستوونیەتەگەڕ بۆ بونیاتنانەوەی ژێرخانی پەیوەندییەکان لە عێراق".
ئاماژهى بهوهشكردوه، "ئاسیاسێڵ کە گەورەترین کۆمپانیای پەیوەندییەکانە لە عێراق، ئێستا یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی کە لەسەر ئاستی جیهان گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی بۆ بردنەوەی خەڵاتێك کە تایبەتە بەپەرەپێدانی داتا سەنتەرەکان بۆ ساڵی 2021".
ئهوهش هاتوه، "پڕۆژەی داتا سەنتەرەکانی ئاسیاسێڵ لەمانگی کانونی دووەمی 2020 دەستیپێكردو لەماوەیەکی کەمدا ئاسیاسێڵ توانیی نەك تەنها یەك داتا سەنتەر، بەڵکو سیانزە داتا سەنتەر لە سەرتاسەری عێراقدا دابمەزرێنێت، کە چوار لەو داتا سەنتەرانە لەئاستی پلە 3"Tier III"دان بەپێی پەیمانگای ئەپتایمی جیهانی؛ کە لەئێستادا بەرزترین ستاندەری داتا سەنتەرە لەجیهان، لەکاتێکدا نۆ داتا سەنتەرەکەی تر هێشتا لەقۆناغی پەرەپێداندانو ئیشکردن تیایاندا بەردەوامەو ئامانجیش لهدامەزراندنو پەرەپێدانی داتا سەنتەرەکان باشترکردنی کوالێتی پەیوەندییەکان "الإتصالات"و ئینتەرنێتی وایەرلێسە لەعێراق".
ڕونیكردۆتهوه، "هەبوونی ئەم داتا سەنتەرانە تەکنۆلۆجیای نەوەی چوارەم "4G/4G+ LTE"ی ئاسیاسێڵ بەهێزتردەکات لەعێراقدا کە خۆی تەکنۆلۆجیایەکی پێشکەوتووەو لەئاستێکی بەرزدایە، ئەمەش بوار بۆ ئاسیاسێڵ دەڕەخسێنێت زیاتر سودمەندبێت لەپشکەکانی بازاڕ بەڕێژەی زیاتر 50%و هەروەها خزمەتگوزارییەکانی بۆ بەشداربووانی بگەیەنێتە ئاستێكی بەرزترو داتا سەنتەرەکانی ئاسیاسێڵ بواری ڕەخساندوە بۆ ئەوەی ڕوماڵی تۆڕی ئینتەرنێت زیاتر 99%ى ناوچەکانی عێراق بگرێتەوەو دانیشتوانی ئەو ناوچانە توانای دەستڕاگەیشتنیان هەبێت بەباشترین تۆڕی ئینتەرنێت لەعێراقدا".
PM:04:09:25/11/2021
ئهم بابهته 3712
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت