سەنتەری میترۆ: دوژمنكارانە تەماشای ڕۆژنامەنووس و زوومی كامێراكانیان دەكرێت


وێستگە نیوز- 

بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ ڕایگەیاند، لە سەرجەم شارەكانی كوردستانەوە سكاڵامان پێدەگات و دوژمنكارانە تەماشای ڕۆژنامەنووس و زوومی كامێراكانیان دەكەن، وێنەگرتن و ڕووماڵی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ قەدەغەیە، ئەوەی ڕاپۆرت ئامادەبكات یەكسەر دەستبەسەردەكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دیاری محەمەد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، ''دەیان سكاڵای لە تیمەكانی میدیا لە شارەكانی كوردستانەوە پێگەیشتووە، دەشڵێت، وەک سەنتەری میترۆ داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین، پابەندی دەستووری عێراق و یاسا بەركارەكانی هەرێمی كوردستان بێت لە فەراهەمكردنی ئازادیی ڕۆژنامەنووسی، ئازادیی خۆپیشاندانی مەدەنیی ئاشتیخوازانە.''

باسیلەوەشکردووە، ''خوێندکاران بە زۆر کەلوپەلە ڕۆژنامەوانییەکانیان لە هێزە ئەمنییەکان سەندووەتەوە، بەڵام تاکو ئێستا هەندێ لە کەلوپولی ڕۆژنامەنووسان لای هێزە ئەمنییەکانە دەستی بەسەرداگیراوە و نایدەنەوە.''

ڕێكخراوەكە نیگەرانیی خۆیشی دەردەبڕێت و ئاماژە بەوەدەكات، بەئاشکرا هێرش دەکرێتەسەر ڕۆژنامەنووسان، بەرپرسانی ئەمنی و لایەنی پەیوەندیدار لێی بێدەنگن لەکاتێکدا بە یاسا کاری ڕۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان ڕێکخراوە و ڕێگە بە ڕووماڵکردنی خۆپیشاندان و گواستنەوەی پەیامی هاوڵاتییان دراوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار.


PM:03:16:25/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 2436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو