لەسەر نقومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران، مەسرور بارزانی: زۆر خەمبارم
مەسرور بارزانی
وێستگەنیوز_
مەسرور بارزانی، دەڵێت، زۆر خه‌مبارم به گیانله‌ده‌ستدانی 27 کۆچبەری له كه‌ناڵ ئینگلیز، (ڕووبەری ئاوی نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا) کە شه‌وی رابردوو گیانیان لەدەستداوە، کە پێدەچێت ژماره‌یه‌كیان كوردبن.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەمرۆ پێنجشەممە نوسیویەتی، "زۆر خه‌مبارم به گیانله‌ده‌ستدانی 27 کۆچبەر له كه‌ناڵی ئینگلیزی (ڕووبەری ئاوی نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا)) له شه‌وی رابردوو، کە پێدەچێت ژماره‌یه‌كیان كوردبن، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین ناسنامه‌كانیان دەستنیشان بکەین،و هاوخه‌می خۆشمان بۆ كه‌سوكاره‌كانیان ده‌رده‌بڕین".
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشداوە، "ئەو رووداوە مەترسی كۆچكردنی نایاسیی و ئەو قاچاخچیانەمان بیردەخاتەوە کە خەڵک بەرەو مەرگ دەبەن. پێویست هەموومان پێکەوە رێگریان لێ بکەین".
جیڕاڵد دارمانیان، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا شه‌وی رابردوو لە تویتێکدا رایگەیاند: "ئه‌مشه‌و هاتوومەتە کالێی بۆ ئەوەی بەناوی حکومەتی فەرەنساوە هاوسۆزیی قووڵم بۆ قوربانیانی تراژیدیای خنکانی ژمارەیەک ژن و پیاو لە نقومبوونی بەلەمەکەیان لە کەناڵی ئنگلیز دەربڕم".
وەزیری ناوخۆی فەرەنسا قاچاخچییەکانی بە روودانی ئەو رووداوە تۆمەتبارکرد و وتی: "قاچاخچییەکان بەرپرسیارن لەم تراژیدیایە، کە ژیانی ژن، پیاو و منداڵانی بێگوناح دەخەنە مەترسییەوە، پۆلیس و هێزەکانی سوپا گەڕانی رۆژانەی بەردەوامیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم تاوانبارانە هەیە".
تا ئێستا ژمارەیەکی دروست لە بارەی ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی گیانیان لە دەستداوە نەخراوەتەڕوو بەڵام باس لە گیان لە دەستدانی 27 کۆچبەر دەکرێت.
له باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و كۆچبه‌رانه كورد بوون و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن، تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كی پشتڕاستكراوه ئه‌وه‌ی نه‌سه‌لماندووه كه ناسنامه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه له چ نه‌ته‌وه‌یه‌كن.
PM:03:06:25/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 2860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت