کاوە محەمەد: سبەی کۆچبەرە کوردەکانی بنغازی لیبیا دەگەڕێنەوە هەرێم

‌ژمارەیەک لە کۆچبەرەکان

وێستگە نیوز- 

ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ''ژمارەیەک کۆچبەری کورد کە ماوەیەک لەمەوبەر رێگەیان لێ گۆڕابوو و لەشاری بنغازی لیبیا گیریانخواردبوو، بڕیارە سبەی لە فرۆکەخانەی سلێمانییەوە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

کاوە محەمەد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکرەووە، ''پەیوەندیمان بە وەزارەتی دەرەوەی عیراق-ەوە کردووە بەهانای ئەو  کۆچبەرە کوردانەوە بڕۆن کە ماوەیەک لەمەوبەر رێگەیان لێ گۆڕابوو و لەشاری بنغازی لیبیا گیریانخواردبوو، دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر توانیانە ئەو کوردانە لەوێ رزگار بکەن  بڕیارە سبەی لە ڕێگەی فرۆکەخانەی سلێمانییەوە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.''

باسیلەوەشکردووە، ''بریکاری وەزیری دەرەوەی عیراق پەیوەندی پێوەکردوون و پێی ڕاگەیاندون کە دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر توانیان ئەو کوردانە لەوێ رزگاربکەن.''

بەپێی زانیاریەکانی وێستگە نیوز،  کۆچبەرەکان ژمارەیان 40 کەسە و سەرجەمیان هاووڵاتیی هەرێمی کوردستانن. لەناویاندا 1 ژن و 3 منداڵ هەیە، لە بەرواری 23ی 9ی ئەمساڵەوە لە تورکیاوە بە یەخت بەڕێ کەوتوون بەرەو ئیتاڵیا، بەڵام لە دەریادا یەختەکەیان لە کار دەکەوێت و شەپۆل دەیانباتە سنووری دەریایی وڵاتی لیبیا و سێ رۆژ دوای ئەوە لەلایەن هێزەکانی خەلیفە حەفتەرەوە لە شاری بنغازی دەستگیر دەکرێن. 

لەلایەکی دیکەوە، دەزگای لوتکە بۆ کاروباری کۆچبەران بڵاویکردەووە، ''لەوکاتەوە ئەو کۆچبەرانە دەستگیرکراون دەزگای لوتکە بە هاوکاریی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری ئەنجومەنی وەزیران لە هەوڵیداوە بۆ ئازادکردن و گەڕاندنەوەیان.


PM:12:50:25/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 1100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو