بەلەمێكی كۆچبه‌ران ژێر ئاوکەوت و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی گیانیان لەدەستدا
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
لەرێگەی نێوان فەڕەنسا بۆ بەریتانیا به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران ژێر ئاو كه‌وت و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی گیانیان لەدەستدا.
جیڕاڵد دارمانیان، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا شه‌وی رابردوو لە تویتێکدا رایگەیاند: "ئه‌مشه‌و هاتوومەتە کالێی بۆ ئەوەی بەناوی حکومەتی فەرەنساوە هاوسۆزیی قووڵم بۆ قوربانیانی تراژیدیای خنکانی ژمارەیەک ژن و پیاو لە نقومبوونی بەلەمەکەیان لە کەناڵی ئنگلیز دەربڕم".
وەزیری ناوخۆی فەرەنسا قاچاخچییەکانی بە روودانی ئەو رووداوە تۆمەتبارکرد و وتی: "قاچاخچییەکان بەرپرسیارن لەم تراژیدیایە، کە ژیانی ژن، پیاو و منداڵانی بێگوناح دەخەنە مەترسییەوە، پۆلیس و هێزەکانی سوپا گەڕانی رۆژانەی بەردەوامیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم تاوانبارانە هەیە".
تا ئێستا ژمارەیەکی دروست لە بارەی ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی گیانیان لە دەستداوە نەخراوەتەڕوو بەڵام باس لە گیان لە دەستدانی 27 کۆچبەر دەکرێت.
له باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و كۆچبه‌رانه كورد بوون و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن، تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كی پشتڕاستكراوه ئه‌وه‌ی نه‌سه‌لماندووه كه ناسنامه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه له چ نه‌ته‌وه‌یه‌كن.
AM:09:31:25/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 9812
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت