نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان
وێستگە نیوز ـ
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 25ی تشرینی دووه‌می 2021، نرخی نه‌وت جارێكی تر به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گه‌یشته‌وه 82 دۆلار و 38 سه‌نت.
هاوکات لە بۆرسەی بازارە جیهانییەکان، ئه‌مڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە 78 دۆلار و 38 سه‌نت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، دوای چەند رۆژێک لەبەردەوامی دابەزینی بەهای نەوت، بەهۆی بڕیارێکی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت بۆ زیادکردنی هەناردەکردنی نەوت دوای بوژانەوەی دامەزراوە پیشەسازییەکان، بەهای نەوت بەرزبووەوە.
AM:08:30:25/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 1492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت