موقتەدا سەدر: حکومەتی تەوافوق بووەتە عەیبە
موقتەدا سەدر
وێستگەنیوز_
سەرۆكی ڕەوتی سەدر دەڵێت، "تاكە چارەسەری ڕزگاركردنی عێراق پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەیە" و دەشڵێت، "بێزاربووین لە تەوافوق و بووەتە عەیبە".
ئەمرۆ چوارشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2021موقتەدا سەدر، سەرۆكی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، "هەموو چوار ساڵێك هەڵبژاردن دەكرێت، لەماوەی ئەو ساڵانەدا شیعەكان ململانێی یەكدی دەكەن، كاتێكیش هەڵبژاردن دێتەپێشەوە هاوپەیمانی و سازان (تەوافوق)یان دەوێت".
سەدر لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ ژمارەیەك كاندیدی سەربەخۆی براوەی هەڵبژاردن سەبارەت بە سازان وتیشی، "بێزاربووم لێی و نامەوێت، تاقیمانكردەوە و بێزاركەرە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "تاكە چارەسەر بۆ ڕزگاركردنی عێراق ئەوەیە ئەوان حكومەتی زۆرینە پێكبهێنن و لە ئۆپۆزسیۆن دەبم یان بە پێچەوانەوە، ئەگەر بیانەوێت بەشداری لە حەوت دەرمانە (خلطة عطار) بكەم ئەوە ڕوونادات، زۆرمان تاقیكردەوە و سەركەوتوو نەبووین، بۆچی خۆمان لە گەل بەرزتر دابنێین، ئیرادەی گەل حكومەتی زۆرینەی دەوێت بۆ خزمەتكردنی".
ئەوەشی خستەڕوو، "دابەشكردنی كێكەكە بووەتە كارێكە عەیبە و نەگونجاوە لەبەردەم گەل و جیهان، بەشداری لە حكومەتی هاوپەیمانی یان حكومەتی سازان ناكەم، بوونە ئۆپۆزسیۆن باشترە بۆمان، بۆ بونیادنانی نیشتمان بە ڕێگایەكی تایبەت".
PM:09:37:24/11/2021
ئهم بابهته 3688
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت