عه‌ممار حه‌كیم: رووداوی دڵته‌زێن له پارێزگای سلێمانی ڕووده‌ده‌ن
عه‌ممار حه‌كیم
وێستگەنیوز_
عەممار حەکیم دەڵێت، رووداوی دڵته‌زێن له پارێزگای سلێمانی ڕووده‌ده‌ن، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمه پێداگری ده‌كه‌ین له‌مافی خۆپیشانده‌ران بۆ خۆپیشاندانی هێمنانه بۆ داواكردنی مافه‌كانیان.
عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه، پشتیوانی له خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، رووداوی دڵته‌زێن له پارێزگای سلێمانی ڕووده‌ده‌ن كه هاوڕایه له‌گه‌ڵ داواكاری قوتابیانی زانكۆ وه توندوتیژی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ئه‌منییه‌كان كه‌وتوه‌ته‌وه، ئێمه پێداگری ده‌كه‌ین له‌مافی خۆپیشانده‌ران بۆ خۆپیشاندانی هێمنانه بۆ داواكردنی مافه‌كانیان.
حه‌كیم، "داوای خۆپیشاندانی هێمنانه ده‌كات و هاوكات داواش له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات داواكاری خۆپیشانده‌ران به‌هه‌ند وه‌بگرن و ئاسایش بۆ خۆپیشانده‌ران ده‌سته‌به‌ربكه‌ن"
PM:08:34:24/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 5208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت