هێرشێكی ئه‌لیكترۆنی كرایه‌سه‌ر سیستمی به‌نداوه‌كانی ئێران
وێستگه نیوزـ
ته‌له‌فزیۆنی ئێران بڵاویكرده‌وه كه له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا سیستمی به‌نداوه‌كانی ئێران روبه‌روی هێرشی ئه‌لیكترۆنی بوه‌ته‌وه.
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی ئێران بڵاویكرده‌وه كه هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كه كراوه‌ته‌سه‌ر سیستمی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی ئاو له به‌نداوه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئێستا كه‌س نازانێت چه‌ند ئاو له به‌نداوه‌كاندایه و ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆ فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری نه‌یانتوانیوه داغڵی ئینته‌رنێت ببن و ئه‌پڵیكه‌یشنی واتس ئه‌پییشیان پێ ناكرێته‌وه.
باس له‌وه‌شراوه كه به‌شی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاریی سه‌ربه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانیش هێرشه‌كه‌یان پشتڕاست نه‌كردوته‌وه.
PM:02:50:24/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 1536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت