دابهشكردنی مووچه دهستپێدهكات و ئهم وهزارهته وهریدهگرێت
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی دارایی هەرێم دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران دەکات و سبەینێ پێنجشەممە 25ی تشرینی دووەم، مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی نوێی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند و تیایدا هاتووە: رۆژی پێنجشهممه 25ی تشرینی دووهمی 2021، وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم وەزارەت، مووچەی ئهم مانگه بە هەمان میکانیزمی پێشوو و بەبێ لێبڕین وەردەگرن.
وەزارەتی دارایی هێشتا لیستی سەرجەم وەزارەتەکانی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان لیستی مووچە هاوشێوەی مانگەکانی دیکە دەبێت و ناگۆڕدرێت.
ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێم، لە مانگی تەمموزدا لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عیراقەوە بڕیاری لەسەردرا، کە وەک سولفەیەکی مانگانە بۆ هەرێمی بنێرێت و وەک مووچە بە هاوتای داهاتەکانی وەزارەتی دارایی بەسەر مووچەخۆراندا دابەشبکرێت.
PM:01:53:24/11/2021
ئهم بابهته 15328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت