ئاسایشی عێراق مه‌ترسیدارترین تۆڕی هاك و سیخوڕیی ده‌ستگیركرد
وێستگه نیوزـ
خانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق ده‌ستیگیركردنی تۆڕێكی راگه‌یاند كه تایبه‌ت به سیخوڕی و هاككردنی زانیاری، تۆڕه‌كه به یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین هاككه‌ره‌كانی عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت.
خانه‌ی ئه‌منی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد كه ئاسایشی باشوری پارێزگای سه‌لاحه‌دین زانیاریی هه‌واڵگریی دروستی پێداون له‌سه‌ر بونی تۆڕێكی هاككردن و سیخوڕی له‌ناو پارێزگای كه‌ربه‌لا.
ده‌شڵێت كه دوای وه‌رگرتنی ئه‌و زانیارییانه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگای سه‌لاحه‌دین هه‌ڵمه‌تێكی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر تۆڕه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه و پێنج تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردوه كه به مه‌ترسیدارترین تۆڕی سیخوڕی و هاككردن له عێراق داده‌نرێت.
PM:12:24:24/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 1920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت