بلاسخارت هۆشداری له هه‌وڵێكی مه‌ترسیدار دژبه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له عێراق ده‌دات
وێستگه نیوزـ
نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق هۆشداریی دا له هه‌وڵێكی دژبه هه‌ڵبژاردنه‌كانی 10ی مانگی رابردوی عێراق و وتی "ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامه‌كان رانه‌گه‌یه‌ندرێت، یان ئاستی باوه‌ڕپێكردن له ئه‌نجامه‌كان دابماڵرێت".
جینین هینس بلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له رێگه‌ی فه‌رمانگه‌ی ته‌له‌فزیۆنیی كراوه‌ی سه‌ربه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند "با ئارام بگرین"، هه‌وڵ ده‌درێت ماوه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن درێژ بكرێته‌وه یان وا بكرێت باوه‌ڕی پێ نه‌كرێت".
بلاسخارت وتیشی كه ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه عێراق له سڕبونی سیاسی رزگاری بێت كه ماوه‌یه‌كی زۆره به‌رۆكی پێ گرتوه، هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوش له‌مپه‌ڕی زۆری هاته به‌رده‌م به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه گرنگ بوو ئه‌وه بوو له‌رووی هونه‌رییه‌وه ئیداره‌یه‌كی باشی كرا.
نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق پێشی وایه كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه خاڵێكی ده‌ستپێكی گرنگه بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی متمانه‌ی گه‌لی عێراق و داوایكرد كه به گفتوگۆی سیاسی كێشه‌كانی تایبه‌ت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر بكرێت.
AM:10:46:24/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 3760
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت