نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رز بوه‌وه
وێستگە نیوز ـ
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 24ی تشرینی دووه‌می 2021، نرخی نه‌وت جارێكی تر به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گه‌یشته‌وه 82 دۆلار و 48 سه‌نت.
هاوکات لە بۆرسەی بازارە جیهانییەکان، ئه‌مڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە 78 دۆلار و 80 سه‌نت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوێنێ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 79 دۆلار و 29 سه‌نت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە 76 دۆلار و 21 سه‌نت مامەڵەی كرا.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، دوای چەند رۆژێک لەبەردەوامی دابەزینی بەهای نەوت، بەهۆی بڕیارێکی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت بۆ زیادکردنی هەناردەکردنی نەوت دوای بوژانەوەی دامەزراوە پیشەسازییەکان، بەهای نەوت بەرزبووەوە.
17ی ئەم مانگە ئاوتابێک کریمۆڤ، جێگری سەرۆکی بەشی بازرگانی و تەکنیکی لە كۆمپانیای (روسنەفت)ی روسی لەدیداری بۆرسەی مۆسکۆدا ئاماژەی بەوەکرد، "پێشبینی دەکەین لەنیوەی دووەمی ساڵی داهاتودا بەهای یەک بەرمیل نەوت بۆ 120 دۆلاری ئەمریکی بەرزبێتەوە".
AM:08:36:24/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 10692
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت