هۆشداری له‌م داره ده‌درێت..هه‌ركه‌س لێی نزیك ببێته‌وه یان ده‌ستی لێ بدات، كوێر ده‌بێت
وێستگه نیوزـ
له سعودیه دارێك هه‌یه زۆر ترسناكه، داره‌كه له ناوچه كێوییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه و گه‌ڵاكانی مادده‌یه‌كی ده‌ڕژێنن كه ئه‌گه‌ر به‌ر مرۆڤ بكه‌وێت یه‌كسه‌ر كوێی ده‌كات و بینایی چاوه‌كانی له‌ده‌ست ده‌دات.
د.حافز فالح، پزیشكی پسپۆڕی راوێژكار له نه‌شته‌رگه‌ریی چاو، له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، هۆشداریی له‌و داره داوه کە بە زمانی عەرەبی پێی دەوترێت "غشر" و ده‌ڵێت كه داره‌كه ترسناكه، چونكه هه‌ر كه‌س له‌و مادده‌یه نزیك ببێته‌وه یان ده‌ستی لێ بدات كه گه‌ڵاكانی ده‌ری ده‌ده‌ن، كوێ ده‌بێت.
مادده‌كه له شێوه و ره‌نگدا وه‌ك "شیر" وایه و پزیشكه‌كه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌س ده‌ستی به‌ر ئه‌و ماده‌یه بكه‌وێت و دواتر ده‌ست بدات له چاوی، زیانێكی زۆر به بیلبیله‌ی چاو ده‌گه‌یه‌نێت و ئیتر كه‌سه‌كه كوێر ده‌بێت.
PM:05:27:23/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 4144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت