حه‌شدی شه‌عبی باره‌گای گروپێكی وه‌همیی داخست..فیرقه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران فریای دۆخه‌كه كه‌وت
وێستگه نیوزـ
هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی باره‌گای گروپێكی چه‌كداری وه‌همیان داخست كه به‌ناوی حه‌شده‌وه له ناوچه‌یه‌كی به‌غدا كاریان كردوه، له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوانیاندا، فیرقه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران فریای هێزه‌كه‌ی حه‌شد كه‌وتوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی روداوه‌كه‌وه ده‌ركرد و رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر باره‌گایه‌كی وه‌همی كه به‌ناوی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه له گۆڕه‌پانی عه‌ده‌ن له ناوچه‌ی كازمیه‌ی به‌غدا كاریان كردوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه روبه‌ڕوبونه‌وه له‌نێوان هێزه‌كانی حه‌شد و چه‌كدارانی باره‌گا وه‌همییه‌كه رویداوه تا هێزێكی تایبه‌تی سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق فریای دۆخه‌كه كه‌وتوه و 4 كه‌س له چه‌كدارانی باره‌گا وه‌همییه‌كه ده‌ستگیركراون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه كه ده‌ستگیركراوه‌كان دراونه‌ته ده‌ست ئاسایشی حه‌شد به‌وپێیه بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندیی به‌وانه‌وه هه‌یه و باره‌گاكه به‌ناوی ئه‌وانه‌وه كراوه‌ته‌وه.
PM:12:21:23/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 3424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت