وه‌زاره‌تی دارایی كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی راگه‌یاند
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه مووچه به‌بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كرێت.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: رۆژی پێنجشەممە 25ی تشرینی دووه‌می 2021، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت، مووچه‌ی ئه‌م مانگه وه‌رده‌گرێت وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌بێت و مووچه‌ش به‌بێ لێبڕین ده‌درێت.
PM:12:10:23/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 24328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت