ئیسرائیل بۆ تورکیا: نوسینگەکانی حەماس لە ئیستەنبوڵ دابخەن


وێستگەنیوز-


یایر لاپید، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، داوا لە تورکیا دەکەن نوسینگەکانی بزوتنەوەی حەماس لە ئیستەنبوڵ دابخەن چونکە ئەو هێرشانەی لە کەناری رۆژئاوای فەڵەستینەوە دەکرێتەسەر سوپای ئیسرائیل "لە نوسینگەکانی حەماس لە ئیستەنبوڵەوە فەرمان وەردەگرن".

یایر لاپید بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندوە، "دەبێت ئێمە رووبەڕووبەوەی کاری تیرۆرستی ببینەوە کە بەرامبەر هاوڵاتیانی ئیسرائیل دەکرێت، ئەو تاوانەش لە هەر شوێن و کاتێکدابێت، بۆیە داوامانکردوە تورکیا نوسینگەکانی بزوتنەوەی حەماس لە ئیستەنبوڵ دابخات".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "بەرەنگاربوونەوەی حەماس وەک بزوتنەوەیەکی تیرۆرستی تەنها ئەرکی ئیسرائیل نیە، بەڵام پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکارمان بێت لەرووبەڕووبونەوەی ئەو رێکخراوە چەکدارییەدا، هاوشێوەی بەریتانیا کە چالاکی حەماسی قەدەغەکردوە".


AM:09:04:23/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 3468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو