میدیایه‌كی عێراق: هێزه شیعه‌كان رێككه‌وتون كه‌سایه‌تییه‌كی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كی عێراق بكه‌نه سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو
وێستگه نیوزـ
سایتی iraqnews.info بڵاویكرده‌وه كه هێزه شیعه‌كانی عێراق كه‌وتونه‌ته پشك پشكێنه و به‌شكردنی پۆسته‌كانی حكومه‌تی داهاتوو، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌شیان راسپاردوه ببێته نێوه‌ندكار و پێیان وتوه "پشكی خۆشت مسۆگه‌ره".
سایته‌كه ده‌ڵێت كه ئه‌م زانیارییانه‌ی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه ده‌ستكه‌وتوه كه چاودێران بڵاویان كردوه‌ته‌وه كه تیایدا هاتوه گوایه هێزه شیعه‌كان كه‌سێكان ناردوه‌ته لای عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه، كه‌سه‌كه به حه‌كیمی وتوه كه تۆ توانای قه‌ناعه‌ت پێكردنت هه‌یه و شێوازی نوێ بۆ رازیكردن ده‌دۆزیته‌وه، ئه‌گه‌ر ببیته نێوه‌نكدار پشكی خۆشت مسۆگه‌ره.
هێزه شیعه‌كان داوا له حه‌كیم ده‌كه‌ن رێككه‌وتنێك بهێنێته كایه‌وه كه بتوانن كه‌سایه‌تییه‌كی ناو سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق ببێته سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو، به‌ڵام ناوی ئه‌و كه‌سایه‌تییه تائێستا ئاشكرا نه‌كراوه.
له به‌رامبه‌ردا و به‌پێی سایته‌كه، عه‌مار حه‌كیم داوای وه‌زاره‌تی نه‌وتی كردوه و ئه‌وانیش به‌ڵێنیان پێداوه ئه‌و پۆسته‌ی بده‌نێ، حه‌كیمیش سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی ده‌ستپێكردوه و گوایه سه‌ركرده‌كانی كورد و سوننه‌شی بینیوه و ئه‌وانیش به مه‌رجی خۆیان و زامنكردنی پشكی خۆیان،"به‌ڵێنی شه‌رمنانه"یان له‌وباره‌یه‌وه به حه‌كیم داوه.
PM:10:47:22/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 11364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت