وەزارەتی تەندروستی عێراق: زۆرترین حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە


وێستگە نیوز- 

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، 829 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 1281 كەسیش چاكبوونەتەوە و 21 حاڵەتی مردنیش هەبووە کە 15 حاڵەتیان لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە. 

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستی عیراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ىڵاویکردەووە، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 18 هەزار و 215 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و لەو ژمارەیەش دەركەوتووە 829 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 101 و هەولێر 223 حاڵەت و دهۆك 156 حاڵەت تۆماركراوە.

باسلەوەشکراوە، كە 1281 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 136 و هەولێر 200 و دهۆك 222 كەس چاكبوونەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، 21 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لە سلێمانی 5 و هەولێر 5 دهۆك 5 حاڵەت تۆماركراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 23686 كەس.


PM:04:33:22/11/2021




ئه‌م بابه‌ته 1832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت