ئێران باس لە زیانی هێزەکانی لە رووبەرە ئاوییەکانی کەنداو دەکات
دیمەنێک لە هێزە دەریاییەکانی ئێران
وێستگەنیوز_
ئاژانسی میهری ئێران لە زاری فەرماندەیی هێزە دەریاییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرانی نۆ پاسداری وڵاتەکەی لە کەنداو ڕاگەیاند.
ئەمرۆ دووشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2021 عه‌لی ره‌زا ته‌نگسه‌ری فه‌رمانده‌ی هێزه ده‌ریاییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بە ئاژانسی میهری ئێران-ی رایگه‌یاند، "له‌و پێكدادانه راسته‌وخۆیانه‌یاندا کە له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له كه‌نداو روویانداوه، نۆ پاسداریان كوژراون".
ئاژانسەکە، زانیاری سه‌باره‌ت به‌و پێكدادانه راسته‌وخۆیانه بڵاوكردووەتەوە كه له كه‌نداو له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا روویانداوه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به کاتەکانیان نه‌كردووە.
هاوکات ته‌نگسه‌ری راشیگه‌یاندووە، "زۆر جار پێکدادانی راستەوخۆ لەنێوان ئه‌مریكا و هێزی دەریایی سوپای پاسداران روویداوه."
باسی لەوەشکردووە، نۆ سەربازیان له‌و پێكدادانانه‌دا کوژراون كه هه‌ندێكیانیان بڵاونەکردووەتەوە، دەشڵێت، "له به‌رامبه‌ردا ئێمه‌ش نۆ گورزمان وه‌شاندووه".
PM:03:09:22/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 2168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت