سەرۆكی بیلاروسیا: نامانەوێت گرژییەکان لەوە زیاتر بێت

‌ئالیكساندەر لوكاشینكۆ سەرۆکی بیلاڕووسیا

وێستگە نیوز- 

سەرۆكی بێلاڕوسیا رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی چاوەڕێی وەڵامی یەكێتی ئەوروپایە لەسەر وەرگرتنی 2000 كۆچبەر کە لەسەر سنوورەکانی بێلاڕووسیان، دەشڵێت،  نەمانویستووە گرژییەكان زیاد ببێت، دەمانەوێت پۆڵەنداییەكان تێبگەن، سەرجەم پۆڵەنداییەكان و پیشانیان بدەین ئێمە دڕندە نین. 

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2021، ''ئالیكساندەر لوكاشینكۆ سەرۆکی  بیلاڕووسیا بە ماڵپەڕی فەرمی وڵاتەکەی رایگەیاندووە، ''بێلاڕووسیا داوا لە ئەڵمانیا دەكات كۆچبەرەكان وەربگرێت و یەكێتی ئەوروپا قسە لەگەڵ مینسكدا ناكات لەسەر ئەو بابەتە و دەمانەوێت ولاتان تێبگەن ئێمەنامانەوێت گرژیەکان لەمەزیاتر بێت.''

باسیلەوەشکردووە، ''دەمانەوێت پۆڵەنداییەكان تێبگەن، سەرجەم پۆڵەنداییەكان و پیشانیان بدەین ئێمە دڕندە نین و ڕووبەڕووبوونەوەمان ناوێتم چونكە لەوە تێدەگەین ئەگەر زۆر بڕۆین ئەوا ناتوانین خۆمان لە جەنگ بەدووربگرین.''

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ''ئەوە كارەسات دەبێت، بەباشی لەوە تێدەگەین. هیچ زیادبوونێكمان لە گرژییەكان ناوێت.''

یەكێتی ئەوروپا بێلاڕووسی تۆمەتباركردووە بەوەی هەزاران كەسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هێناوە و ڕەوانەی سنووری نێوان وڵاتەكە و یەكێتی ئەوروپای كردوون تاوەكو بەشێوەیەكی نایاسایی بپەڕنەوە بۆ ئەوەروپا.


PM:02:15:22/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 2724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت